ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران بڵاوکرایەوە تەنها لە یەک مانگدا

ئامارێکی مەترسیداری جیابوونەوەی هاوسەران بڵاوکرایەوە تەنها لە یەک مانگدا

باسک نێت

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق،

مانگى ڕابردوو لە عێراق، جگە لە هەرێمى کوردستان ٢٩ هەزار و ١١٩ گرێبەستى هاوسەرگیریی ئەنجامدراون، لە بەرانبەریشدا شەش هەزار و ٤٤٨حاڵەتى جیابونەوەش تۆمارکراون.

 بەغداد زۆرترین ڕێژەى هاوسەرگیریی و جیابونەوەیشى لێ تۆمار کراوە، حاڵەتەکانى جیابونەوە بەشێوەیەک بوون، کە بە تێکڕایی لە ڕۆژێکدا ٢١٤ و لە کاتژمێرێکیشدا هەشت حاڵەتى جیابونەوە تۆمار کراون.

لە کەرکووک لە ماوەى مانگى ڕابردوودا هەزار و ٣٣٨گرێبەستى هاوسەرگیریی ئەنجامدراوە و لەبەرانبەریشدا ١٦٢ جیابوونەوە تۆمارکراوە، لە قادیسیەش ٩٩٩ هاوسەرگیریی هەبووە کە کەمترین ڕێژەیە لەسەر ئاستى عێراقدا، لەبەرانبەریشدا ٣٢٦ حاڵەتى جیابوونەوە تۆمار کراون

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close