بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستان
ڕابەری گشتی لەگەڵ ژمارەیەک سەرۆک عەشرەت و کەسایەتی سوننە کۆبووەوە

باسک نێت – سلێمانی
ئەمڕۆ دوو شەممە ١٧/٢/٢٠٢٥ بەڕێز مامۆستا عرفان علی عبدالعزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی لە نوسینگەی تایبەتی خۆی لە شاری سلێمانی پێشوازی کرد لە ڕێزدار شێخ عارف عەلوانی کەسایەتی دیاری و سەرۆک عەشیرەت و ژمارەیەک کەسایەتی دیکە .
ڕابەری گشتی وێڕای بەخێرهێنانی بەڕێزیان جەختی کردەوە کە بزووتنەوە هەمیشە چەترێکە بۆ کەسانی چاکەخوازو ئاشتیخواز و نیشتیمان پەروەر بەبێ گوێدانە زمان و نەتەوەو ناوچە،ئەمشی لەسەرتاسەری عیراقدا سەلماندووە.
لەدیدارەکەدا شاندی میوان سوپاسی جەنابی ڕابەری گشتیان کرد بۆ ئەو پێشوازییە گەرمەو جەختیان کردەوە کە ڕابەریگشتی و بزووتنەوەی ئیسلامی لای ئەوان جێگای ڕێزە و سوپاسیان کرد کە بزووتنەوە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوەو لەکاتی دەسەڵاتی ڕژێمی بەعس هەمیشە جێگای مەئواو هاریکار بووە بۆ سەرجەم ئەوانەی دژی ئەو ڕژێمە هیجرەتیان کردووە.
ئاماژەیان بۆ ئەوەشکرد، بزووتنەوەی ئیسلامی هەمیشە لەناو دڵی ئێمەو کەسایەتییە ئاینی و کۆمەڵاتیەکان جێگای ڕێزو خۆشەویستی بەردەوامە.




