جیهانهەواڵ

وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان بۆ دۆناڵد ترەمپ: چەکەکانتان غەنیمەتە و هەتا ماون چاوتان پێی ناکەوێتەوە

وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان بۆ دۆناڵد ترەمپ:
چەکەکانتان غەنیمەتە و هەتا ماون چاوتان پێی ناکەوێتەوە .

باسک نێت

دۆناڵد ترەمپ سەرکی ئەمریکا دوای دەستبەکاربونی ڕایگەیاندبوو، دەبێت ئەفغانستان چەکەکانمان ڕادەست بکەنەوە کە لە دوای کشانەوەی سوپای ئەمریکا کەوتۆتە دەستی تاڵیبان .

لە بەرامبەردا زەبیحوڵا موجاهید، وتەبێژی حکومەتی ئەفغانستان بە توندی وەڵمی ترەمپی داوەتەوە و دەڵێت:

بنکەی باگرام لەژێر دەسەڵاتی ئێمەدایە، موڵکی گەلی ئەفغانستانە هەرگیز بۆتان ناگەڕێتەوە .

ئەو چەکانەی لەدوای خۆتان بەجێتانهێشت، غەنیمەتی گەلی ئەفغانستانە و بەهەموو هێزی خۆمان بەرگریی لێدەکەین

ئەفغانستان خاوەنی سوپایەکی ئیسلامیی بەهێزە و لە توانایدایە وڵات بپارێزێت و روبەڕوی ئاڵنگارییەکان ببێتەوە .

عەززیمەت و ئیرادەی ئەمارەتی ئیسلامیی ئەفغانستان لەبەرامبەر پڕوپاگەندەکانتاندا لاواز نابێت .

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close