بزووتنه‌وه‌ی ئیسلامیعێراقكوردستانهەواڵ

مونیرە علی عبدالعزیز: هەتاملی چوار دزی نەوت و داهات نەکرێت بەپەتا ئەم میلەتە ناگات بەمافی خۆی

بزووتنەوەی ئیسلامی: ئێمە پشتیوانی مانگرتوانین و داواکارین بەردەوام بن تادەگەن بەمافی خۆیان.

مونیرە علی عبدالعزیز: مووچە ئەڵێی ژنی تۆراوە.

مونیرە علی عبدالعزیز: هەتاملی چوار دزی نەوت و داهات نەکرێت بەپەتا ئەم میلەتە ناگات بەمافی خۆی.

مونیرە علی عبدالعزیز: ڕابەری گشتی بەبانگهێشتی فەڕمی لەتورکیایە و گفتوگۆکانی لەبارەی پرۆسەی ئاشتی و مافی کوردانی سوریایە.

مونیرە علی عبدالعزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی مانگرتوانی سلێمانی کرد و ڕایگەیاند: ئەمڕۆ ئەوەچەند ڕۆژێکە تێدەپەڕێت بەسەر مانگرتنی ئەم مامۆستا و فەرمانبەرانەدا، کەچەندەها ساڵە داوای سادەترین مافی خۆیان دەکەن، ئەوبووجە زەبەلاحەی هەرێم بەشی زۆر لەوەزیاتر دەکات کەبەهۆی ئەو گەندەڵی و فەسادەی کە ڕەگی داکوتاوە نادیارە.

مانگرتوان لای خۆیانەوە بەگەرمی پێشوازیان لەشاندەکەی بزووتنەوەی ئیسلامی کرد و خۆشحاڵی خۆیان بۆ پشتیوانی و سەردانەکەیان ڕاگەیاند.

یەکێک لەمامۆستا مانگرتوەکان بە خاتومونیرە دەڵێت بەڕێزتان لێدوانی زۆر ڕاستگۆیانە دەدەن و کردار و گوفتارتان وەک یەکە، دەشڵێت ئەو بۆشاییەئەخلاقیەی کەدروست بووە بەئێوە پڕدەکرێتەوە و چاوەکانیش لەسەر خودی بەڕێزتانە، ئێوە زۆر جەریئن بەڕاستی.

خاتومونیەر عبدالعزیز ڕاشیگەیاند: کچەمۆدێلێك کەس نازانێ کێیە و چیە بەدۆنم زەوی پێ دەدرێت، ئۆتۆمبێلی گرانبەهای پێ دەدرێت، ئەوەش کەدەیبینین پاداشتی ئەو خەڵکەیە کە خەباتی کرد و ڕاپەڕینی کردوە.

مونیەرخان ئەوەشی ڕاگەیاند: هەتا ملی چوار لەو دزانە کەنەوت و داهاتی ئەم وڵاتەئەدزن نەکرێ بەپەتا و لەدار نەدرێن ئەو خەڵکە ناگات بەمافی خۆی.

ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوە ڕاشیگەیاند: داوالەمانگرتوان دەکەین بەردەوامبن ئێمەش لەپشتیوانکردنیان بەردەوام دەبین، وەداواکارم بەموچەیەک بایکۆت نەشکێنن، تاتەواوی داواکانیان جێبەجێ نەکرێت لەسەرشەقام بمێننەوە.

بەتانەوە ڕایگەیاند: مووچە ئەڵێی ژنی تۆراوە دەبێ بۆهەرمانگێک چەندین شاند بچن بەشوێنیدا.

لەواڵامی ڕۆژنامەنوساندا مونیرە علی عبدالعزیز ئەندامی مەکتەبی سیاسی ڕایگەیاند: بەڕێز ڕابەری گشتی شاندی یاوەری بەسەردانێکی ڕەسمی لەوڵاتی تورکیان و بەبانگهێشتی فەڕمی دەوڵەتی تورکیابووە، جەنابی ڕابەری گشتی لەسەردانەکەیدا تیشک دەخاتە سەر پرۆسەی ئاشتی لەتورکیا، ڕاشیگەیاند ڕابەری گشتی سەردانی هەریەکە لە ئاک پارتی و دەم پارتی و پارتی سەعادە و هوداپارتی کردووە و ئامانجیان نزیک کردنەوەی دەم پارتی و حکومەتی تورکیایە و پاراستنی کوردەکانیشە لەسوریا.

وەڕاشیگەیاند لایەنەکانی تورکیا گەشبینن بە گفتوگۆکانی پرۆسەی ئاشتی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close