
باسک نێت
لەسەر داوای مەحموود مەشهەدانی، سەرۆکی پەرلەمانی عێراق، بڕیارە ئەمڕۆ یەکشەممە، 5ـی کانوونی دووەمی 2025، پەرلەمان بۆ یەکلایکردنەوەی چارەنووسی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، کۆبوونەوەیەکی نائاسایی بکات.
چەند پەرلەمانتارێک باسیان لەوە کردووە “کۆبوونەوەی ئەمڕۆ بۆ دەنگدانە لەسەر درێژکردنەوەی ماوەی کۆمسیۆنە، چونکە شەشی ئەم مانگە تەواو دەبێت.”
پەرلەمانی عێراق رۆژی 3ـی ئایاری ساڵی رابردوو بەمەبەستی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنەکانی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تەمەنی کۆمسیۆنی عێراقی تاوەکو رۆژی 6-1-2025 درێژکردەوە،
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




