
باسک نێت
رۆژنامەیەکی نزیک لە بەشار ئەسەد دانینا بەوەی ئەو هەواڵانەی لە ماوەکانی رابردوودا بڵاویانکردنەوە درۆ بوون، دەشڵێت، ئەوان تەنها رێنماییەکانیان جێبەجێکردووە.
رۆژنامەی وەتەنی سوری کە بە زمانحاڵی رژێمەکەی ئەسەد ناسرابوو دانیبەوەدانا و ئەوەى ووتى ” ئێمە لە بەردەم لاپەڕەیەکی نوێین بۆ سوریا، سوپاس بۆ خودا کە خوێنی زیاتر نەڕژا، لەو باوەڕەداین سوریا بۆ هەموو سورییەکان دەبێت”.
دەشڵێت، میدیای سوری و میدیاکاران هیچ تاوانێکیان نییە، ئەوان تەنها رێنماییەکانیان جێبەجێکردووە و ئەو هەواڵانەیان بڵاوکردووەتەوە کە بۆیان نێردراون، بەڵام هەر زوو دەرکەوت کە هەواڵی درۆن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




