
نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕایگەیاند: ئەنجوومەنی وەزیران بڕیاریدا کرێی کاتی زیادە بۆ ئەو فەرمانبەرانە خەرج بکات کە زیاتر لە دەوامی ئاسایی هەفتانە دەوام دەکەن.
بڕی کرێی دەوامی زیادە بەمشێوەیە دەبێت:
باسک نێت
یەکەم: ئەلف- بڕی پێنج هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار.
ب-چوار هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار.
دووەم: کرێی زیادەی دیاریکراو لە حاڵەتی کارکردن لە ڕۆژانی پشووی هەفتانە یان پشووی فەرمی بەمشێوەیە دەبێت:
ئەلف – شەش هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە یەک تا چوار.
ب- پێنج هەزار دینار بۆ فەرمانبەرانی پلە پێنج بەرەو خوار.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




