
بڕیارێکی نوێ لە وەزارەتی دارایی هەرێمەوە بۆ فەرمانبەران
باسک نێت
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارە ٧ی ساڵی ٢٠٢٤ی لە ١٣ی١١ی٢٠٢٤دەرچووە، لەبارەی هەژماركردن و یەكسانكردنی بڕوانامە بۆ هەندێک لە فەرمانبەران، بڕیارێكی دەركردووە و جەخت دەكاتەوە، كە بۆیان هەژمار ناكرێت.
وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان:
سەبارەت بە یەكسانكردن و هەژماركردنی ئەو بڕوانامانەی لە مۆڵەتی هاوەڵی هاوسەری (اجازە المصاحبە الزوجییە) بەدەست هاتوون، بە هەموو وەزارەتەكان رادەگەیەنین، كە هەر بڕوانامەیەک دوای دەرچوونی پەیڕەوی مۆڵەتی خوێندن ژمارە ١ی ساڵی ٢٠٢١بەدەست هاتبێت، یەكسانكردن و هەژماركردنی بۆ ناكرێت.
مۆڵەتی هاوڕێیەتیی هاوسەر یان هاوەڵیی هاوسەر، تایبەتە بە خانمانی فەرمانبەر، بەڵام هاوسەری (پیاو)یش دەتوانێت سوودی لێ وەربگرێت، بەتایبەت لە كاتی خوێندن لەدەرەوەی وڵات، یان بۆ مۆڵەتی نەخۆشی و پێویستیی چارەسەرکردن لەدەرەوە.




