جیهانهەواڵ

کەشتی جەنگی تورکیا بەرەو لوبنان جوڵەی پێدەکرێ

کەشتی جەنگی تورکیا بەرەو لوبنان جوڵەی پێدەکرێ

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا : باسک نێت

“هاووڵاتییانی تورکیا لە لوبنان، لە مەترسیی هێرشی ئیسرائیلدان، هەربۆیە سبەینێ چوارشەممە لە دەریاوە بە ڕێگەیەکی پارێزراو هاووڵاتییە گیرخواردووەکانی لە لوبنان دەگەڕێنێتەوە تورکیا”.

“بە ئەگەری زۆرەوە لە ئەمڕۆ سێشەممەوە دوو کەشتی هێزی دەریایی تورکیا لە بەندەری مێرسینەوە بەرە بەندەری بەیرووت جووڵە بکەن کە توانای گواستنەوەی نزیکەی دوو هەزار کەسیان هەیە بۆ ئەوەی هەرچی زووە هاووڵاتییانی تورکیا لە لوبنان بگەڕێنەوە”.

“هەموو ڕێوشوێنەکانی پرۆسەی گواستنەوەی هاووڵاتییانی تورکیا تەواوکراون و لە هەنگاوی یەکەمدا سەرجەم ئەوانەی لە بەیرووت پەیوەندیان بە باڵیۆزخانەی تورکیاوە کردووە، دەگوازرێنەوە، ئەگەر پێویستیش بکات ئۆپراسیۆنەکان لە ڕۆژانی داهاتووشدا بەردەوام دەبن”.

لە ناوخۆی تورکیاش هەموو ئامادەکارییەک بۆ پێشوازیی لە هاووڵاتییە گەڕاوەکان کراوە”.

 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close