كوردستانهەواڵ

بڕیاردرا پاداشت بۆ زیاتر لە چوار هەزار خانەنشین خەرجبکرێت

باسک نێت

دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی لە عێراق رایگەیاند، بڕیاریان داوە بە خەرجکردنی پاداشت بۆ زیاتر لە چوار هەزار خانەنشین بە مەدەنی و سەربازیشەوە. دەشڵێت: ” ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەم مانگەدا خانەنشین دەکرێن”.

ئەمڕۆ سێشەممە، حوسام عەبدولستار جێگری سەرۆکی دەستەی خانەنشینی نیشتمانی لە عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقی راگەیاند، لە چوارچێوەی جێبەجێکردنی پلانی دەستەی خانەنشینیی نیشتمانی و سەرۆکی دەستەکە، دەست بە خەرجکردنی پاداشت بۆ خانەنشینان دەکەن.

ئاماژەی بەوەش کرد، بڕیاری خەرجکردنەکە ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لەم مانگەدا خانەنشین دەکرێن و تا ئێستا ژمارەیان چوار هەزار و 711 خانەنشینە بە مەدەنی و سەربازیشەوە.

باسی لەوەش کرد، لەدوای 48 کاتژمێر لە وەرگرتنی یەکەم مووچەیان، دەست بە خەرجکردنی پاداشتەکانیان دەکرێت.

مانگی رابردوو، دەستەی خانەنشینیی نیشتمانیی عێراق لە چوارچێوەی مووچەی مانگی ئایاردا دەستیکرد بە خەرجکردنی پاداشت بۆ شەش هەزار و 71 خانەنشینی مەدەنی و سەربازی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close