ئابووری

نرخی زێڕ زیاتر دابەزینی

باسک نێت

دوای ئەوەی چین لە کڕینی ئاڵتوون وەستا، ١٠٠ دۆلار لە نرخی ئۆنسەیەک زێڕ دابەزیوە، لە ئێستاشدا ئۆنسەیەک لەو کانزا زەردە بە دوو هەزار و ٢٩٤ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت. لە بازاڕەکانی هەرێمیش ٢٢ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

ئەمڕۆ شەممە، نرخی گرامێک زێڕ دابەزی بۆ ٧٣ دۆلار و ٧٥ سەنت و نرخی یەک کیلۆگرامیش دابەزیوە بۆ ٧٣ هەزار و ٧٤٨ دۆلار، بەراورد بە ١٢ کاتژمێری رابردوو، نرخی هەر کیلۆگرامێک دوو هەزار و ٦٧٣ دۆلار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە.

لە بازاڕەکانی هەرێم و لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، بە دیاریکراوی نرخی ئەو کانزا زەردە لە نێوان ٢٢ بۆ ٢٣ هەزار دینار دابەزینی بەخۆیەوە بینیوە و لە کاتژمێر ١٠ـی شەوی رابردووشەوە نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێمدا جێگیرە.

لەو بارەیەشەوە زێرنگرێک لە بازاڕی زێرنگرانی سلێمانی بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، دوای ئەوەی داتاکانی پەیوەست بە مووچەی کەرتی تایبەت ئەرێنی بوون بۆ دۆلار و لەگەڵ ئەوەشدا چین رایگەیاند، کە وەستاوە لە کڕینی ئاڵتوون ئەوە نرخی زێڕ دابەزینی بەرچاوی بەخۆیەوە بینیوە.

نرخی مسقاڵێک زێڕ لە بازاڕەکانی هەرێمدا بەم جۆرەیە:

زێڕی عەیار ١٨ به ٤١٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢١ به ٤٧٥ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٢ به ٥٠٠ هەزار دینارە

زێڕی عەیار ٢٤ به ٥٤٠ هەزار دینارە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close