
ئەسۆشەیتد پرێس: حکومەتی عێراق کێشەکە چارەسەر نەکات، عێراق تووشی قەیران دەبێت
باسک نێت
بەپێی ڕاپۆرتێکی ئاژانسی هەواڵی ئەسۆشەیتد پرێس ،ململانێی و جەنگی ئەمریکا و ئێران لەگەڵ تێکچوونی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمز، بۆشایی نێوان نرخی فەرمی دۆلار و نرخی بازاڕی لە عێراق فراوانتر کردووە.
ئاژانسەکە هۆشداری دەدات کە ئەگەر حکومەت پەنا بۆ دابەزاندنی بەهای دینار بەرێت، ئەمە دەبێتە هۆی بەرزبوونەوەی تێچووی کاڵا هاوردەکراوەکان و بارگرانییەکی زۆر لەسەر شانی هاووڵاتییانی عێراقی دروست دەکات بەهۆی گرانبوونی نرخەکانەوە.
لە بەرامبەردا، کەمکردنەوەی بەهای دراوی نیشتمانی ڕێگە بە حکومەت دەدات بڕە پارەیەکی زیاتر بە دینار بەدەستبهێنێت بەرامبەر هەر دۆلارێک کە لە فرۆشتنی نەوت دەستی دەکەوێت، کە ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ دابینکردنی خەرجییە ناوخۆییەکانی دەوڵەت.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




