جیهانڕاپۆرتهەواڵ

ترەمپ مۆڵەتی هەفتەیەک دەداتە نەتانیاهۆ بۆ کۆتایی هاتنی جەنگی ئێران

ترەمپ مۆڵەتی هەفتەیەک دەداتە نەتانیاهۆ بۆ کۆتایی هاتنی جەنگی ئێران

رۆژنامەی ئیسرائیل هیۆم لە ڕاپۆرتێکدا:
مۆڵەتی هەفتەیی ترەمپ بۆ نەتانیاهۆ بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ لەگەڵ ئێران
ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هەوڵ دەدات کۆتایی بە شەڕ لەگەڵ ئێران بهێنێت و پێی وایە تەواوی ئامانجەکانی بەدەستهێناوە بۆیە تەنها یەک هەفتە مۆڵەتی داوە بە ئیسرائیل بۆ گەیشتن بە ئامانجەکانی.

ڕاپۆرتەکە ئاماژە بەوە دەکات گۆڕینی حکوومەت لە تاران لە کورتخایەندا بە دوور دەبینرێت؛ چونکە ئەمەیان پێویستی بە هێرشی زەمینی هەیە یان خۆپیشاندانی ناوخۆیی نوێ، کە هیچکام لەمانە لە ئێستادا لە ئارادا نین.

جیاوازییەکی بنەڕەتی لە نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب هەیە سەبارەت بەم شەڕە.

ئەمریکا نیگەرانی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتە، لە کاتێکدا ئیسرائیل ئەم شەڕە وەک دەستکەوت دەبینێت و ئاهەنگی بۆ دەگێڕێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close