
میدیایەكی ئەمریكی ئاشكرایكرد؛ ئامانج لەسەپاندنی باجە گومرگییەكانی ئەمریكا بۆ سەر عیراق بۆ دورخستنەوەی سەرۆكوەزیرانی ئەم وڵاتەیە لەدەسەڵات و كایەی سیاسی .
سایتی – RealClearWorld لەراپۆرتێكیدا بڵاویكردوەتەوە، ئامانج لەسەپاندنی باجە گومرگییەكان و هەڕەشەی سەپاندنی سزا لەدژی عیراق لەلایەن ئەمریكاوە بۆ دوورخستنەوەی محەمەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیران و ئەو هاوپەیمانێتیە نوێیەیە كە بۆ بەشداریكردن لەهەڵبژاردن دروستی كردوە، ئەمە جگە لە ناچاركردنی عیراق بۆ ئاسایی كردنەوەی پەیوەندیەكانی لەگەڵ ئیسرائیل و كەمكردنەوەی هەژموونی ئێران.
ئاماژە بەوەشكراوە كەئیدارەی ترەمپ دەیەوێت ئاستەنگ بۆ جێبەجێكردنی ئەو رێككەوتننامە ئەمنییە دروستبكات كە لەنێوان تاران و بەغدا بەجێگەیەنراوە.
وەك لەراپۆرتەكەدا هاتوە ؛ واشنتۆن دەوێتە پێگەی هاوپەیمانەكان لەهەرێمی كوردستان لەسەر حسابی سودانی و هاوپەیمانێتیەكەی بەهێزبكات بۆ ئەوەی جموجۆڵەكانی لەدژی ئێران و سوریا ئاسانتر بێت.
باسک نێت




