
عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران، لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ رۆژنامەی “فاینانشیاڵ تایمز”ی بەریتانی، جارێكی تر پێداگری وڵاتەكەی لەسەر بەردەوامیدان بە پیتاندنی یۆرانیۆم دووپاتکردووەتەوە، هاوکات قەرەبووکردنەوەی زیانەکانی شەڕی مانگی رابردووی كردووەتە مەرج بۆ ئیدارەی ترەمپ، بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستانە ئەتۆمییەکان .
عراقچی، بە رۆژنامەکەی راگەیاندووە: پێویستە ئەمریکا قەرەبوومان بکاتەوە پێش چوونە ناو هەر دانوستانێکی ئەتۆمی و، تاران رازی نابێت بە گەڕانەوە دۆخی ئاسایی لە دوای جەنگ لەگەڵ ئیسرائیل، هەروەها ناشگەنە رێککەوتن تا واشنتۆن بەردەوام بێت لە داوای راگرتنی پیتاندنی یۆرانیۆم.
باسک نێت
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




