
باسک نێت
تۆم باراک نێردەی تایبەتی ئەمریکا بۆ کاروباری سوریا لە نوێترین لێدوانیدا ڕایگەیاند هەسەدە، یەپەگەیە و یەپەگەش لقێکی گەر-یلان. بۆیە ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا هێندە خۆی بە قەرزداری هەسەدە نازانێت کە هاوکاریی بکات حکومەتێکی سەربەخۆی لەنێو سووریادا هەبێت.
دوپاتیشی کردەوەو دەڵێت، ئێمە قەرزداری چین؟ ئێمە قەرزداری ئەوەیان نین کە توانای ئەوەیان هەبێت حکومەتی سەربەخۆی خۆیان لەنێو حکومەتێکی دیکەدا هەبێت، بەڵکو قەرزداری ئەوەیانین رێگەیەکیان بۆ خۆش بکەین بۆ چوونە نێو رژێمێکی نوێ، کە تێیدا ژیری هەبێت لەسەر چۆنێتیی تێکەڵبوونیان لەگەڵ یەک حکومەتی سوریادا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




