
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت بڵاوی كردووه‌ته‌وه
- باسک نێت
محه‌مه‌د شیاع سوودانی ده‌كه‌وێته جووڵه بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌ی مووچه، بۆ ئه‌و ئامانجه‌یش په‌یوه‌ندی به فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان ده‌كات.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 31ی ئایار، رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت راپۆرتێكی بڵاوكردووه‌ته‌وه، راپۆرته‌كه نووسیویه‌تی، مووچه هه‌ولێر له‌وه نزیك ده‌كاته‌وه بایكۆتی به‌غدا بكات.
له راپۆرته‌كه باس له‌وه كراوه، به‌رپرسانی كورد له هه‌ولێر و به‌غدا وه‌ك كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌به‌رانبه‌ر راگرتنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، كارتی بایكۆتكردن نیشان به‌غدا ده‌ده‌ن. ئه‌مه‌ش وا ده‌كات سوودانی بكهوێتهخۆ و بۆ چاره‌سه‌ركردنی ته‌نگژه‌كه. به تایبه‌تی دوای ئه‌وه‌ی شاخه‌وان عه‌بدوڵا جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق رای گه‌یاندووه، فراكسیۆنه كوردستانییه‌كانی عێراق په‌یامی ناڕه‌زاییان به سوودانی داوه و كشانه‌وه و بایكۆتكردنیش یه‌كێكه له بژارده‌كان.
رۆژنامه‌ی شه‌رق ئه‌وسه‌ت باسی له‌وه‌ش كردووه سوودانی پێوه‌ندی عێراق به فراكسیۆنه كوردییه‌كانی به‌غدا ده‌كات و له‌گه‌ڵ نوێنه‌رانیان كۆده‌بێته‌وه.
نووسراوێكی ته‌یف سامی وه‌زیری دارایی عێراق، له‌باره‌ی نه‌ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، ته‌نگژه‌یه‌كی سیاسی له عێراق دروست كردووه.
باسک نێت




