
عێراق هێنانی كرێكاری سوری و چوار وڵاتی دیكەی قەدەغەكرد
باسک نێت
وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی عێراق، هێنانی کرێکارانی پێنج وڵاتی بۆ عێراق قەدەغە کرد.
حەسەن خەوام، وتەبێژی وەزارەتی کاروکاروباری کۆمەڵایەتی لە لێدوانێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، بریاری قەدەغەکردنەکە، کرێکارانی “سووریا، ئیندۆنیزیا، پاکستان، بەنگلادیش و فلیپین” دەگرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتەكەیان دەستیکردووە بە جێبەجێکردنی بڕیارەکەی ئەمینداریەتی گشتیی ئەنجومەنی وەزیران، بە ژمارە (24832)ی ساڵی (2024)، کە مەرجی داناوە هەر وەبەرهێنەرێک یان خاوەن کارێک، ئارەزوی دامەزراندنی پرۆژە دەكات، دەبێت لە (80%) کارمەندانی ناوخۆ کار پێ بکات و (20%) کرێکارانی بیانی بن.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە