جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

ئەحمەد شەرع بانگهێشتی عێراق دەکرێت عێراق هیچ مەرجێكی نییە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عێراق لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (France 24)ی فەڕەنسی: باسک نێت

عێراق هیچ مەرجێكی نییە بۆ مامەڵەكردن لەگەڵ ئیدارەی نوێی سوریا، بەڵام هەندێك روانگەی تایبەت بە خۆمان هەیە سەبارەت بە ئایندەی سوریا.

من، هاوكارم وەزیری دەرەوەی سوریام بانگهێشت كردووە بۆ ئەوەی سەردانی عێراق بكات و بەمزوانە سەردانی عێراق دەكات.

سەرقاڵی ئامادەكارین بۆ لوتكەی عەرەب (لە مانگی ئازاری داهاتوودا)، لوتكەكە جیاواز دەبێت بەوپێیەی لە بەغداد بەڕێوەدەچێت و لەبارودۆخێكی جیاوازیشدا بەنیسبەت وڵاتانی عەرەبییەوە بەڕێوەدەچێت.

هەموو سەركردەكانی عەرەب بانگهێشت دەكەین بۆ لوتكەی عەرەبی، بە ئەحمەد شەرعی سەرۆكی سوریاشەوە، بانگهێشتی بەشداریكردن لە لوتكەكە بۆ هەمووان دەڕوات، ئەوەی بەشداری دەكات یاخود نایكات بڕیارەكە بۆ خۆی دەگەڕێتەوە. (ئەحمەد شەرع وەكو ئەندامێكی رێكخراوی قاعیدە لە زیندانی عێراقدا بوو، وەكو خۆی دەڵێ تەنیا بەر لە دوو رۆژ لە راپەڕینی خەڵكی سوریا دژی ئەسەد لە 2011دا، بەشێوەیەكی سوتفە ئازادكراوە، سەرچاوەكان دەڵێن ئێستاش لەلایەن عێراقەوە فەرمانی دەستگیركردن هەیە، هاتنی بۆ بەغداد رەنگە هەندێك لە لایەنە شیعەكان توڕەو نیگەران بكات).

بڕەكانی ئیدارەی ترەمپ تایبەتە بە ئێران، لێدوان و فشاری میدیایی بۆسەر عێراق هەیە، بەڵام لەڕووی فەرمییەوە هیچ فشارێك لەلایەن ئەمریكاوە بۆسەر عێراق نییە.

دەست بە گفتوگۆ دەكەین لەگەڵ لایەنی ئەمریكیدا، بیرۆكەیەكمان پیشنیار كردووە بۆ ئەوەی دیالۆگی ستراتیژی لە واشنتۆن بەڕێوەبچێت، تائێستا وادەی گفتوگۆكە دیاری نەكراوە، بەڵام ئێمە لە پەیوەندیداین لەگەڵ ئیدارەی ئەمریكاو چاودێری سیاسەتی نوێی ئیدارەی نوێی ئەمریكا دەكەین.

سیاسەتی توندكردنەوەی فشارەكان لەسەر ئێران لەلایەن ئەمریكاو ئەو حاڵەتەی ئێستا لەنێوان واشنتۆن و تاراندا هەیە كاریگەریی لەسەر سەرتاسەری ناوچەكە هەیە، نەك بەتەنیا عێراق.

ئێستا هەمووان بە ئاشكرا لە عێراق گفتوگۆ دەكەن لەبارەی داماڵینی چەكی میلیشیاكان (مەبەستی لە گروپەكانی سەربە ئێرانە)، ئەمە خۆی بۆ خۆی پێشكەوتنە، تەنانەت فەرماندەی گروپەكان خۆشیان لەسەر ئەم بابەتە گفتوگۆ دەكەن، ئامانجەكەش ئەوەیە ئاسایش و سەقامگیریی لە عێراق بپارێزرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close