ڕاپۆرتعێراقكوردستانهەواڵ

حكومەتی عێراق لە هەنگاوێكی نوێدا چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی لە هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە

حكومەتی عێراق لە هەنگاوێكی نوێدا چەند بەڕێوەبەرایەتییەكی گشتی لە هەرێم هەڵدەوەشێنێتەوە.

باسک نێت

وەزارەتی دارایی عێراق، بڕیاریداوە تەنها مامەڵە لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی سەر بە وەزارەتی دارایی هەرێم بکات و دەبێت سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرایەتیانەی تر کە سەر بە وەزارەتەکانی پێشمەرگەو دارایین و کاروباری خانەنشینان ڕایی دەکەن هەڵبوەشێنەوە.

وەک هەنگاوی یەکەم وەزارەتی دارایی هەرێم بڕیاریداوە دۆسیەی خانەنشینان لە یەکەکانی ۷۰ و ٨۰ی وەزارەتی پێشمەرگە و بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە و دەزگاکانی ئاسایش و وەزارەتی ناوخۆو شەهیدان بگوازێتەوە بۆ سەر بەڕێوەبەرایەتی گشتی خانەنشینی هەرێم.

دوای تەواوبوونی گواستنەوەی دۆسیەکانی خانەنشینان سەرجەم ئەو بەڕێوەبەرایەتییە گشتی و یەکانە هەڵدەوەشێنێتەوە کە کاروباری خانەنشینان ڕایی دەکەن.

یەکێک لە مەرجەکانی بەغدا بۆ خەرجکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێم یەکخستنی سیستەمی دارایی و خانەنشینییە لەگەڵ عێراق و کۆکردنەوەی دۆسیەی خانەنشینی هەرێمە لە چوارجێوەی یەک دامەزراوەدا.

لە هەرێمی کوردستان وەزارەتەکانی پێشمەرگە و دەزگاکانی ئاسایش و ئەیلول، هەمان مامەڵەی خانەنشینی دەکەن و وەزارەتی دارایی جگە لە بەڕێوەبەرایەتییەک بۆ خانەنشینی شارستانی، بەڕێوەبەرایەتی تایبەتی بۆ خانەنشینانی سەربازی بەناوی بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی پێشمەرگە هەیە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close