جیهانڕاپۆرتهەواڵ

بەهۆی گرانییەوە نزیكەی (80) هەزار هاوڵاتی روسیا توركیایان بەجێهێشتووە

رۆژنامەیەكی توركی:
بەهۆی گرانییەوە نزیكەی (80) هەزار هاوڵاتی روسیا توركیایان بەجێهێشتووە
نرخەكان لە هەندێك شار گرانترین پایتەختەكانی ئەوروپاشی تێپەڕاندووە
باسک نێت
رۆژنامەی “زەمان”ی توركی ئاشكرایدەكات، نزیكەی (80) هەزار هاوڵاتی روسیا لە دوو ساڵی رابردوودا، توركیایان بەجێهێشتووەو گەڕاونەتەوە بۆ وڵاتی خۆیان.
بەرزی رێژەی هەڵئاوسان لە توركیا لەم ساڵانەی دواییدا، بووەتە هۆی بەرزبونەوەی نرخ لە كەرتەكانی خۆراك و كرێ و نیشتەجێبون و خزمەتگوزاری بەشێوەیەكی بەرچاو لە چەندین ناوچە.

بەگوێرەی رۆژنامەكە توركییەكە، لەشارەكانی وەك ئەستەنبوڵ و ئەنتاڵیا، كە چڕییەكی بەرزی رێژەی دانیشتوانی بیانی تیادایە، نرخەكان گرانترین پایتەختەكانی ئەوروپای تێپەڕاندووە، تەنانەت لەسەر بنەمای دراوی بیانیش، ئەو دۆخەش بووەتە هۆی ئەوەی ئەو بینایانەی كە ساڵەكانی رابردوودا توركیایان بە باشتر زانیوە بۆ ژیانكردن بەهۆی لەباری دۆخی ئابورییەوە، بڕیارەكەیان بگۆڕن.

لە تازەترین راپۆرتی بەڕێوەبەرایەتی كۆچی سەربە وەزارەتی ناوخۆ، لەبارەی داتای بیانیەكان كە رێپێدانی مانەوەیان پێدراوە لە توركیا، ئاشكراكراوە، نزیكەی (80) هەزار هاوڵاتی روسیا توركیایان بەجێهێشتووە لە دوو ساڵی رابردوودا، بەهۆی هەڵئاوسانەوە.
لەكاتێكدا بەشێكی زۆرینەی روسەكان لە توركیا، وڵاتانی تریان هەڵبژاردووە بەهۆی لەباری دۆخی ئابوری ، بەشێكیشیان بڕیاری گەڕانەوەیان داوە بۆ وڵاتی خۆیان.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close