ڕاپۆرتعێراقهەواڵ

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێگەنادات سودانی وەزیرەكانی بگۆڕێت

چوارچێوەی هەماهەنگی ڕێگەنادات سودانی وەزیرەكانی بگۆڕێت

باسک نێت
رۆژنامەی (العربی الجدید):
سەرچاوەكان لە حكومەتی عێراق دەڵێن: هێزە باڵادەستەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی دەستبەرداری پرسی گۆڕینی وەزیرەكان بوون، كە بڕیاربوو سەرۆك وەزیرانی عێراق ئەنجامیبدات و (6) وەزیری دەگرتەوە، بەهۆی بێتوانییان لە راپەڕاندنی ئەركەكانیان.

سودانی لەكۆتایی مانگی تشرینی یەكەمی رابردوودا بەڵێنەكانی دووپاتكردەوە بە ئەنجامدانی هەمواری وەزارەی، كە ئەوە بە چوارەم بەڵێنی دادەنرێت لەدوای دەستبەكاربونی لە پۆستەكەی، بەبێ ئەنجامدانی هیچ رێوشوێنكی كرداری لەبارەی ئەو گۆڕانكارییە.
سودانی لە دواین چاوپێكەوتنیدا ئاشكرایكرد، هەندێك لە هێزە سیاسیەكان پێشنیازیان بۆ كردووە هەموارەكە روكەش بێت، ئەویش رەتیكردووەتەوە، جەختیشكرد لەوەی پێویستیان بە گۆڕینی (4بۆ6) وەزیر هەیە، بەڵام ئاستەنگ دروستكردنێكی بە ئەنقەست هەیە لەو پرسەدا.

بەرپرسێكی حكومەتێكی عێراق دەڵێت: هێزە سیاسیەكان جدی نین لە دۆسیەی هەمواری وەزارەتەكان، بەڵكو پشتیوانی مانەوەی وەزیرەكانیان دەكەن كە گۆڕین دەیانگرێتەوەو ژمارەیان (4) وەزیرە.
بەدرێژایی ماوەكانی رابردوو هێزە سیاسیە دەسەڵاتدارەكانی چوارچێوەی هەماهەنگی ئاستەنگیان بۆ گۆڕینی وەزیرەكان دروست دەكرد، ئەمڕۆش دوای روداوەكانی ناوچەكە و گۆڕانكاری و لێكەوتەكانی، دۆسیەكەیان بەتەواوی فەرامۆشكردووە.

كازم فەیاز، پەرلەمانتاری سەربەخۆ پێیوایە، دەرفەتی گۆڕینی وەزیرەكان كۆتایهات، بەهۆی رەتكردنەوەی لەلایەن زۆرینەی هێزە باڵادەستەكانەوە، دەیانەوێت دۆخەكە بەوشێوەیە بەردەوامبێت لە شكستهێنان و گەندەڵی، بۆ ئەوەی هیچ كاریگەرییەك سیاسی و هەڵبژاردنیان بۆ دروست نەكات.

هەندێك لە وەزیرەكان شایستەی گۆڕینن، بۆیە لە ئەنجومەنی نوێنەران هەوڵی چالاككردنی لێپێچینەوەكان دەدەین لە كەمتەرخەمەكان، لەپێناو لەكارخستنی هەر كەمتەرخەمێك كە گومانی گەندەڵی بچەسپێت بەسەریدا یان هەر شتێكی تر، دوای ئەوەی یەكلابوەوە گۆڕانكاری وەزاری ئەنجامنادرێت.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close