جیهانڕاپۆرتعێراقهەواڵ

بۆ یەكەمجار.. كەشتییە بازرگانییەكان لە (بەندەری فاو) لەنگەر دەگرن

بۆ یەكەمجار.. كەشتییە بازرگانییەكان لە (بەندەری فاو) لەنگەر دەگرن
باسک نێت
محەمەد شیاع سودانی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە مەراسیمێكدا لە بەندەری گەورەی (فاو)، بەكارخستنی (5) سەكۆی نوێی لە بەندەرەكە راگەیاند.
بەندەری گەورەی فاو خاڵی سەرەكی و دەستپێكە لە پرۆژەی (رێگای گەشە)، پرۆژەیەك كە دەیەوێت لەرێگەی عێراق و توركیاوە، كەنداوی عەرەبی بە ئەوروپاوە ببەستێتەوە.

سەرۆك وەزیرانی عێراق لە وتارێكدا لە مەراسیمەكە رایگەیاند” ئێمە ئەمڕۆ لەبەردەم عێراقێكی نوێداین كە لە بەندەری گەورەی فاوەوە دەستپێدەكات”.
سودانی وتی: عێراق پێشترو لە ئێستاشدا هێشتا پایەیەكی سەرەكییە لە ئابوری نێودەوڵەتیداو پرۆژەی رێگای گەشەش دەبێت بە شادەمارێك كە زۆرینەی وڵاتانی ناوچەكە بەیەكەوە دەبەستێتەوە.
پرۆژەی بەندەری گەورەی فاو كە بە دەرگای عێراق بەڕووی جیهان و ئابورییەكی نوێ ناودەبرێت، بەگوێرەی داتاكانی حكومەت تەنیا لەماوەی دوو ساڵی رابردوودا پێنج هێندە ئاستی تەواوكردنی كارەكانی زیادی كردووە.

بەندەری گەورەی فاو دابەشبووە بەسەر (5) بەشی سەرەكیدا، بەمشێوەیە:
🔹 سەكۆی بەندەرەكە، كە ئەمڕۆ كارەكانی بەرێژەی 100% تەواو بوو
🔹 پرۆژەی دروستكردنی رێگای نێوان (بەندەری فاو)و (ئوم قەسر) كە ئێستا رێژەی 92%ی كارەكانی تەواو بووە
🔹 تونێلی ژێرئاوكەوتوو كە رێژەی 58%ی كارەكانی تەواو بووە
🔹 كاری هەڵكەندنی دەریایی كە تائێستا 79%ی كارەكانی تەواو بووە
🔹 كەناڵی كەشتییەوانی كە 77%ی كارەكانی تەواو بووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close