ڕاپۆرتكوردستانهەواڵ

لە ماوەی ساڵێكدا موچەی ژمارەیەك وەزارەت زیادبووە

لە ماوەی ساڵێكدا موچەی ژمارەیەك وەزارەت زیادبووە:باسک نێت
وەزارەتی ئەوقاف بڕی ( 34 ) ملیۆن دینار زیادبووە
وەزارەتی پەروەردە بڕی ( 515 ) ملیۆن دینار زیاد بووە
وەزارەتی كارەبا (2 ملیارو 866 ) ملیۆن دینار زیادبووە
بەپێی ئەو لیستەی نێردراوە بۆ بەغداد جیاوازی هەیە لە موچەی وەزارەتەكان واتا بڕی موچە زیادیكردووە لە كاتێكدا دامەزراندن نەماوە.
لە نێوان مانگی 6ی 2023 بۆ مانگی 6ی 2024 جیاوازییەكە بەم شێوەیەیە:

وەزارەتی ئەوقافی هەرێم:
مانگی 6ی 2023 بری موچەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم: 7 ملیار و 671 ملیۆن دینار بووە
مانگی 6ی 2024 بڕی موچەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێم بووە بە: 7 ملیار و 705 ملیۆن دینار بووە
بڕی زیادبوونی موچەی وەزارەتی ئەوقاف: 34 ملیۆن دینار بووە

وەزارەتی پەروەردەی هەرێم:
مانگی 6ی 2023 بری موچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم: 147ملیار و 934 ملیۆن دینار بووە
مانگی 6ی 2024 بڕی موچەی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بووە بە: 148 ملیار و 459 ملیۆن دینار بووە
بڕی زیادبوونی وەزارەتی پەروەردە : 515 ملیۆن دینار بووە

وەزارەتی كارەبای هەرێم:
مانگی 6ی 2023 بری موچەی وەزارەتی كارەبای هەرێم: 14 ملیار و 484 ملیۆن دینار بووە
مانگی 6ی 2024 بڕی موچەی وەزارەتی كارەبای هەرێم بووە بە: 17 ملیار و 351 ملیۆن دینار بووە
بڕی زیادبوونی موچەی وەزارەتی كارەبا : 2 ملیارو 866 ملیۆن دینار بووە

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close