
توركیا پەردەی لەسەر موشەكێكی بالیستی كیشوەربڕ لادا كە مەوداكەی 6 هەزار كیلۆمەترە
باسک نێت
یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا، لە پێشانگای نێودەوڵەتی پیشەسازی بەرگری و فرۆكەوانی و بۆشایی ئاسمانی “ساها 2026” لە كاتی پەردە لادان لە سەر موشەكی كیشوەر بڕی “یڵدرم هان” رایگەیاند، پێموایە تەنها وەکو چەكێكی بەرپەرچدانەوەى ستراتیژی بەکاری دەهێنین، بەڵام ئەگەر پێویست بوو نابێت کەس گومانی لەوە بكات بێ دوودڵی و بە کاریگەرترین شێوە بەکاری دەهێنین، ئێمە دۆخەکە هەڵدەسەنگێنین.
موشەكی كیشوەر بڕی “یڵدرم هان” موشەكێكی بالیستی هایپەرسۆنیکە، بە یەكەم موشوكی كێشوەر بڕی دروستكراوی ناوخۆی توركیا دادەنرێت، كە مەوداكەی ٦ هەزار کلیۆمەترە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




