✍️ بیستوون ژاڵەیی
لە غەززە لە 100 ڕۆژی شەڕی کاولکەری ئیسرائیلدا زیاتر لە 25000 فەلەستینی سڤیل کە 70%یان ژن ومناڵن شەهیدبوون ، هەر لەو ماوەیەدا زیاتر لە 20000 بیست هەزار مناڵیش لەدایک بوون، بەپێی داتاکانی یونسێف هەر دە دەقە جارێ لەغەززە لە ناو ئاگر و وئاسن و مەرگ باراندا مناڵێک لەدایک دەبێ .
خۆی کۆمەڵگای غەززە کۆمەڵگایەکی مناڵ و گەنجە و ئێستا ئەوانەی تەمەنیان لەخوار 18 ساڵەوەیە نزیکەی نیوەی دانیشتووانی کەرتەکە پێک دێنن، هەر بۆیە 135000 لە دووملوێن دانیشتووانەکەی غەززە مناڵی خوار دووساڵن ، لە ئەنجامیشدا بوونی مناڵی زۆر کۆمەڵگا و نەتەوە گەنج دەکاتەوە و پێچەوانەکەشی ڕاستە .
شاهید و مەبەستی ئەم گێڕانەوەیە ئەوەیە کە غەززەییەکان بەو هەموو خاڵی هێزەوە کە هەیانە ئەم میحنەتە تێدەپەڕێنن مادام ژیان ولەدایکبوون بەو ڕێژە و گوڕەوە بەردەوامە، بەڵام بۆ کوردی باشوور ئەمەش پێچەوانەیە ئێستا لە کوردستان مناڵی زۆر وەک نیشانەی نەبوونی هۆشیاری وێنا دەکرێت و خێزانی گەورە و مناڵ زۆر بۆتە شوورەیی و عەیبەیەکی کۆمەڵایەتی، ئەمە لە کاتێکدا کورد لەم هەرێمەدا لەگەڵ عەرەبدا دەژی کە کێشەی خاکی لەگەڵ عەرەبە، بەتایبەت عەرەبی سونە کە ژنهێنان و مناڵ خستنەوە لەناویاندا کەلتور و نیشانەی جوامێری و پیاوەتیە، بەپێی ئامارێک نزیکەی یەک ملیۆن عەرەب کە لە دووای 2014 ەوە لە هەرێمدا دەژین و لەو دە ساڵەدا 150000 کەسیان زیاد کردووە، لەناوچە دابڕێنراوەکانیشدا کە عەرەب لەگەڵ کورد دەژین عەرەب کە هەموو ڕۆژێ ژن دەهێنن و مناڵ دەخەنەوە لەزیادبوونێکی بەردەوامدان و کوردیش نەک فرەژنی هەر هاوسەرگیری ناکات و نیوەی ئەوانەشی هاوسەرگیریان کرددوە جیا دەبنەوە، ئەنجا کورد نەمناڵیش دەخاتەوە و نە پەیوەستیشە بە خاکەوە، بۆیە لە زۆر شوێنی ئەو ناوچانە کورد نەماوە و لە شوێنانی تریش لە بەردەم هەڕەشەی نەماندایە !
کورد لە پاڵ کێشە و کێماسی و تەحەدیاتەکانی تردا دوورکەوتنەوە لە هاوسەرگیری و مناڵ نەخستنەوەش هەڕەشەیە لە سەری .