كەش و هەوا
پلەکانی گەرما گەیشتە 44 پلەی سیلیزی

کەشناسی هەرێم ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما گەیشتە 44 پلەی سیلیزی لە گەرمیان.
باسک نێت
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێم، دەربارەی کەشوهەوای 48 کاتژمێری داهاتوو، ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت لە هەندێ شوێن دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارەکانی دوێنێ.
دەربارەی کەشوهەوای سبەینێش ڕایگەیاند، ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروستبوونی کەمێک هەور لە ناوچە شاخاوییەکان، پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (1-3) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمرۆ.
بەرزترین پلەی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:-
هەولێر : 39 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 39 پلەی سیلیزی
دهۆک : 37 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 41 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 38 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 39 پلەی سیلیزی
سۆران : 35 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 44 پلەی سیلیزی