كەش و هەوا
کەشناسی: ئەمڕۆ گەرمترین ڕۆژی ئەم وەرزە بوو

باسک نێت
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم ڕایگەیاند ، ئەمڕۆ گەرمترین رۆژى ئەم وەرزەیە لە زۆربەى ناوچەکانى هەرێم تاوەکو ئێستا.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم لە بڵاوکراوەیەکدا ڕایگەیاند، ئەمڕۆ گەرمترین رۆژى ئەم وەرزەیە بووە تا ئێستا و بەرزترین پلەی گەرماش لە خانەقین بووە بە 50 پلە.
وتیشی: “لە سبەینێوە پلەکانی گەرما بە یەک بۆ دوو پلە نزم دەبنەوە”.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




