
ئەردۆغان، کۆتایی بە گواستنەوەی نەوت لە نێوان عێراق و تورکیا هێنا
باسک نێت
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا بڕیارێکی بۆ کۆتاییهێنان بە رێککەوتنی بۆریی گواستنەوەی نەوتی تورکیا و عێراق دەرکرد.
بەپێی ئەو بڕیارە، رێککەوتنی بۆریی گواستنەوەی نەوتی نێوان تورکیا و عێراق، کە لە ساڵی 1973وە کاری پێدەکرێت، لە 27ی تەمموزی 2026 کۆتایی پێدێت.
جێی ئاماژەیە هێڵی بۆریی نەوتی خاوی عێراق-تورکیا، بەمەبەستی گەیاندنی ئەو نەوتە خاوەی لە کەرکووک و کێڵگەکانی دیکەی بەرهەمهێنانی عێراق بەرهەم دەهێنرێت بۆ بەندەری جەیهان دروستکراوە.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




