جیهان
10 ساڵە ئامادەكاری کرابوو بۆ تەقاندنەوەی ئامێرەكانی پەیجەر

ئەو كەسەی سەرپەرشتیی تەقاندنەوەی ئامێری پەیجەرەكانی بە چەكدارانی حزبوڵای لوبنانیدا كرد، وردەكاریی پلانی تەقاندنەوەی ئەو ئامێرانە ئاشكرا دەكا و دەڵێ 10 ساڵ بوو ئامادەكاری بۆ كارێكی وا كرابوو
باسک نێت
ئەو كەسەی سەرپەرشتی كۆنتڕۆڵكردن و تەڵەنانەوەی ئامێرەكانی پەیجەری ئەندامانی حزبوڵای لوبنانی جێبەجێ كرد کە لە 17ی سێپتێمبەری ڕابردوودا ڕوویدا، لە كەناڵی (CBS)ی ئەمریكییەوە بە دەمامک و چاویلكەی ڕەشەوە دەركەوت، بە ناوی ناوی خوازراوی (گابریێل)ـە و قسەی كرد و وردەكاریی تەقاندنەوەی ئامێری پەیجەرەكانی ئاشكرا كرد، كە هەزاران چەكدار و لایەنگری حزبوڵای لوبنانی بە ئامانج گرت.
ڕایەگیاند، مۆساد پێش دوو ساڵ زانیبووی، كە حزبوڵای لوبنانی ئەو ئامێرەی لە كۆمپانیای (گۆڵد ئەپۆلۆ)ی تایوانی كڕیبوو بۆیە پلانی جێبەجێكردنی ئەو كارە دانرا، هەروەها كۆمپانیا تایوانییەكە رەتی كردەوە كە ئامێری پەیجەر AR924ی بۆ لوبنان ناردبێ، كە هەمان ئەو جۆرە بووە بە ژمارەیەكی زۆر لە ئەندامانی حزبوڵادا تەقییەوە.