
باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە تەواوی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست هۆشداری دەدەن بە هاوڵاتیانی وڵاتەکەیان
باسک نێت
باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا لە سەرانسەری ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ئەمڕۆ ئاگادارکردنەوەیەکی ئەمنیی هاوئاهەنگیان بڵاوکردووتەوەو تیایدا هاتووە:
بەهۆی ئاڵۆزی و تەنگژەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دۆخی ئەمنی هێشتا ئاڵۆزەو ئەگەری هەڵکشانی پێشبینینەنەکراوی بارودۆخەکە هەیە.
ئەو ئەمریکیانەی ئێستا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستن، پێویستە ئەوپەڕی پلەکانی ئاگایی و وریایی پیادەبکەن، لەگەڵ ئەگەری هەڵوەشاندنەوەی گەشتی فڕۆکەخانەکان و داخستنی ئاسمانیی و ئاڵۆزیی لە جوڵەکانی گەشتکردن.
باڵیۆزخانەکانی ئەمریکا داواشیان لە هاوڵاتیانی ئەمریکی کردووە گەشت نەکەن بۆ ئەم وڵاتانە:
ئێران، لوبنان، سوریا، یەمەن، غەززە، سعویە، بەحرەین، عێراق، عومان، قەتەر، کوەیت، ئوردون.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




