كوردستانهەواڵ

لەسلێمانی زیاتر لە 50 شوێن داخران

قائیمقامیەتی سلێمانی بڵاویکردەوە، بەهۆی پابەندنەبوون بە مەرج و رێنماییەکانی کارکردن مانگی رابردوو 52 شوێن داخراون.

باسک نێت

لە راگەیەندراوێکی قائیمقامیەتی سلێمانیدا هاتووە، “لیژنە هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە مانگی رابردوودا شه‌ش هەزار و 725 سه‌ردانیان بۆ دوكان و بازاڕ و شوێنه‌گشتییه‌كان ئەنجامداوە و‌ بەهۆی پابەندنەبوون بەمه‌رجه‌كانی تەندروستی و ڤێتێرنه‌ری و رێنماییه‌كانی دیكه‌ی كاركردن 534 شوێن پسوڵەی سەرپێچییان بۆ كراوە.

ئاشکراشیکرد، “374 شوێن ئاگادارکراونەتەوە کە پابەندی مەرج و رێنماییەکان بن، 52 شوێنیش بەهۆی پابەندنەبوون داخراون، دوو شوێنیش رووبەڕووی دادگا کراونەتەوە”.

هەر لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، مانگی رابردوو 31 تۆن کاڵا و شمەک و خواردەمەنی خراپ و ماوەبەسەرچوو لەناوبراون، بڕی ئەو پارەی سەرپێچیانەی وەرگیراون 93 ملیۆن و 165 هەزار دینار بووە و دەخرێتە سەر داهاتی گشتیی.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close