عێراقكوردستانهەواڵ

ئەگەر هەرێم لیستی مووچە نەنێرێت

ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێویستە حكومەتی هەرێم بەزویی لیستی موچەی مانگی شوبات بنێرێت، ئەگەرنا روبەروی شتی خراپتر دەبێتەوە.

باسک نێت

دارا سێكانیانی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق، رایگەیاند، دوای ناردنی داتا و لیستی موچە لەهەرێمی كوردستانەوە بۆ بەغدا، پارە بۆ موچەی مانگی (شوبات)ی ئەمساڵ دەنێردرێت.

وتیشی، هەرچەندە مانگەكانی رابردو بەقەرز و بەبڕیاری حكومەتی عێراق، پارە بۆ موچەخۆرانی هەرێم رەوانە دەكرا، بەڵام دوای بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی كە تێیدا هاتوە، هەرێمی كوردستان هەژماری بانكی لەڕێگەی بانكە فیدڕاڵییەكانەوە بۆ موچەخۆرانی هەرێم دروستبكات، میكانیزمی نوێ دەگیرێتەبەر، بۆیە ئەگەر هەرێم نیازپاكی نیشانبدات، هەژماری بانكی بۆ فەرمانبەران دروستدەكرێت و، كیشەی موچە چارەسەر دەكرێت.

هەر لە درێژەی وتەكانیدا دارا سێكانیانی، ئاماژەی بەوە كرد، پێویستە هەرێم بەزویی لیستی موچەی مانگی (شوبات) بنێرێت، ئەگەرنا روبەروی شتی خراپتر دەبێتەوە، چونكە هیچ بوارێك نییە و قورسە بوترێت بڕیارەكەی دادگای فیدڕاڵی جێبەجێناكات.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close