كوردستانهەواڵ

چوار كەس لە ئۆتۆمبێلێكدا لە نزیك دووكان سووتان

ئۆتۆمبێلێكی تۆیۆتا پرادۆ لە سەر رێگای دووكان رانیە سووتا و بەهۆیەوە خێزانێك كە ژمارەیان چوار كەسە گیانیان لەدەستدا.

سیروان سەرحەد، قایمقامی دووكان راگەیاند: پێكدادان لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویدا كە یەكیان بارهەڵگرێك بوو لەگەڵ تۆیۆتا پرادۆ و تۆیۆتا كرۆلا.
ئەوەشی وت رووداوەكە لە نزیك گوندی بێستانە لە نزیك رێگای كۆیە و رانیە روویداوە، سەرجەم سەرنشینانی تۆیۆتا پرادۆكە كە ئەندامی پێدەچێت ئەندامی خێزانێك بووبن گیانیان لەدەستداوە و نەیاتوانیوە لە ئۆتۆمبێلەكە دەرباز ببن. 
دوای رووداوەكە تیمەكانی تەندروستی و هێزەكانی پۆلیس بۆ لێكۆڵینەوە لە رووداوەكە گەیشتوونەتە شوێنەكە، دوای تەواو بوونی رێككارەكان تەرمەكان بۆت وێكاری رەوانەی پزیشكی دادی سلێمانی دەكرێن. 
قایمقامی دووكان داوایكرد هەركەسێك زانیاری لەسەر ژمارەی ئۆتۆمبێلی (174199ی سلێمانی) هەیە پەیوەندیان پێوە بكات. 

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close