كوردستانهەواڵ

ئاگادارییەك لە وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستانەوە

لە راگەیەندراوێكدا، وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان رێنمایی چۆنیەتی پڕكردنەوەی فۆڕمی ئەلیكترۆنی بۆ رێگەپێدان بە هاتووچۆی نێوان پارێزگاكان بە هاووڵاتیان بڵاوكردەوە.

لە راگەیەندراوەكەی وەزارەتی ناوخۆدا هاتووە، “جگە لەوەی دەسەڵاتمان داوەتە پارێزگاکان داواشمان کردووە کە بە شێوەیەکی نیزامی و لە چوارچێوەی رێکارە تەندروستیەکان لە بازگەکان کار بە سیستەمی ئەلیکترۆنی بکرێت”.

ئاماژە بەوەش دراوە، “بریارماندا لە هاتووچۆی نێوان پارێزگاکان ئاسانکاریی زیاتر بۆ هاووڵاتیان بکرێت و بەشێوەی ئەلیکترۆنی رێگە بە هاووڵاتیان بدرێت”.

ئێستاش بۆ پڕکردنەوەی فۆرمی ئەلیکترۆنی هاووڵاتیان دەتوانن لە کاتژمێر 09:00ی بەیانی تا 02:00ی دوا نیوەڕۆ لەم لینکەی خوارەوە سەردانی ماڵپەری وەزارەتی ناوخۆ بکەن: سیستەمی رێگه‌پێدانى ئەلیکترونی

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close