
لە بەرواری 21/3 لەسەر راسپاردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان وە لە رێگای نووسراوێكی فەرمی وه‌زارەتی گواستنه‌وه و گه‌یاندنی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان کە ئاراسته‌ی كۆمپانیاكانی دابینكردنی خزمه‌تگوزاریی ئینته‌رنێت كرا، داوا لە کۆمپانیاکانی خزمەت گوزاری کرا ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك بۆ هه‌رزانكردنی نرخ و زیادكردنی خێرایی خزمه‌تگوزارییه‌كان پێشكه‌ش بكه‌ن بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن.
هەر وه‌كوو ئاشكرایه به‌هۆی رێوشوێنه‌كانی خۆپارێزی له په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ covid-19 و به‌شێكی خۆپارێزیه‌كه‌ش بریتیه له خۆ(کەرەنتین) كردن له ماڵه‌وه‌دا، کە بوەتە هۆی ئه‌وه‌ی رێژه‌ی بەکارهێنەرانی تۆڕەکانی ئینته‌رنێت بە شێوەیەکی بەرچاو زیادبكات و لۆد بكه‌وێته سەر باندو و سێرڤەرەکان.
بەپێی ڕیکارەکانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی.پۆستە و گەیاندن کە دەرکراون لە بەرواری ١٦/٣/٢٠٢٠ و ئاراستەی گشت کۆمپانیاکانی مۆله‌تپێدراوی ئینته‌رنێت و مۆبایل کراوە لەم قۆناغەدا هەنگاوێکی زۆر پێویست و گرنگن لە پێناو باشتر کردنی خزمه‌تگوزاریه‌كان و لە هەمانکاتدا سنوردار کردن و کۆنترۆل کردنی رکێڤی یە نەرێنیەکان لە سەر پێشکەش کردنی خزمەتەکانی گەیاندن بە هاووڵاتیانی خۆشەویست.
پاش ئەم داواکاریانە لە کۆمپانیاکانی ئینتەرنێت، دوو کۆمپانیای ئینتەرنێت تا ئێستا بەدەم داواکاریەکەوە هاتوون، هەردوو کۆمپانیای (NoorTel (FTTH وە FastLink بڕیاریان دا کە نرخی خزمەتگوزاریەکانیان کەم بکەنەوە بەم شێوەیەی خوارەوە:
1- کۆمپانیای (NoorTel (FTTH لە بەرواری 22/3 بڕیاری دا کە خێرایی هێلەکانیان لە هەمان ڕۆژ لە سەدا سەد زیاد بکەن و وە لە بەرواری 1/6 بە ڕێژەی لە سەدا 25 نرخی خزمەتگوزاریەکانیان کەم بکەنەوە
2- هەروەها کۆمپانیای FastLink بڕیاری دا خێرایی هێلەکانی باشتر بکات و هەروەها لە بەرواری 1/6 بە هەمان شێوە نرخی خزمەتگوزاریەکانی بە ڕێژەی لەسەدا 25 کەم بکاتەوە بە هەمان خێرایی پێشوو.
هاوپێچ: وێنەی نوسراوی وەزارەت و هەردوو کۆمپانیای پەخش


