بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستان
پەیامێک لە بزووتنەوەی ئیسلامییەوە
بەناوی خوای گەورەو میهرەبان
ئایەتی (وَإنَّكَ لَعَلى خُلُقٍ عَظيم )باشترین بەڵگەو گەواهیە لەسەر گەورەیی ئەو پەیامە پیرۆزەی کە خودای پەروەردگار بە گەورەترین مرۆڤدا ناردوویەتی بۆ مرۆڤایەتی، ئەم ئایەتە پیرۆزە پێناسەی کەسایەتی و ڕەوشت بەرزی پێغەمبەری ئیسلام محمد درودی خوای لەسەربێت دەکات، لەدایکبوونی ڕەوڕەوەی ژیانی مرۆڤایەتی گۆڕی، مێژووی ژیانی میللەتانی دونیای هێنایەسەر هێڵی خواناسی و ڕاست و تەندروست، ڕێبوارانی کاروانی ئەم رێبازە پیرۆزە جێگای خۆیەتی ئایەتی (وَأمَّا بِنِعمَتِ رَبِكَ فَحَدِثْ )بکەنە هەوێن و دەستەواژەی شانازیکردن بەوەی خودای گەورە ئێمەی کردووەتە شوێنکەوتە و قوتابی سەروەری مرۆڤایەتی محمدی کوڕی عبدالله دورودو سڵاوی خوای گەورەی لەسەر بێت، لێرەدا پێمانوایە ئەم روداوە گەورەو مێژوویەی مرۆڤایەتی کە تێیدا پێغەمبەری خۆشەویستمان لەدایک بوو ساڵانە بیکەینە دەرفەتی شارەزا بوون و ئاشنابوونی زیاترمان بە سیرەت و ژیان و پەیام و دروشم و پەروەردەو پێگەیاندنی تاک و کۆمەڵگا و تەواوی لایەنەکانی ژیانی نێردراوی کۆتایی پێغەمبەران، نابێ رێگەبدەین پەیام و شوناس و بەرنامەو پڕۆگرام و ژیاننامەی پێغەمبەری ئسلام بەلارێدا ببرێت و قەتیس بکرێت لەچەند دروشم و رۆژێکدا، پەیامی یەکتاپەرستی و خواناسی بێ خەوش دوور لە شیرک و خوڕافات سیمەتی ئەو زاتە بەرزەیە، مسڵمانانی خاوەن هەڵوێست هەمیشە دەبێت پارێزەری ئەو ڕێگاو ڕێبازە بن کە محمد درودو و سڵاوی خوای لەسەر بێ بۆ ئێمەی هێناوە با فکرو و بیروباوەڕ و هەڵسووکەوت و ڕەوشت و ئاکارمان لە چوارچێوەی ئەو پەیامە قورئانیە دابێت کە پێغەمبەری خۆشەویستمان بۆ ئێمەی کۆمەڵگەی مرۆڤایەتی هێناوە هەر لادانێک لە ڕێڕەوی ئەو کاروانە پیرۆزەدا لە ژێر هەر بڕو بیانوو ناونیشانێک دابێت دوورمان دەخاتەوە لە حەقیقەتی ڕاستەقینەی ئەو پەیامە جوانەی ئیسلام ، لەدایک بوونت ئەی سەروەری مرۆڤایەتی نور و رۆشنای و بەختەوەری و سەرفرازی بوو بۆ جیهان .
مەکتەبی سیاسی بزوتنەوەی ئیسلامی لە کوردستان /عيراق.