بزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستان
پەیامێک لە دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوە ئیسلامیەوە
پەیامێک لە دەزگای هەڵبژاردنەکانی بزووتنەوە ئیسلامیەوە……
باسک نێت
لەسەر پێگەی بەش خوراوی هەڵەبجەییەکان لە هەڵبژاردنەکانی پەڕلەمانی کوردستان
لە سەروبەند و هەنگاونان بەرەو پڕۆسەی هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی کوردستان، لەپاش دیاریکردنی بازنەی هەڵبژاردنەکان و نەخشە و سنوری بازنەکان، پارێزگای هەڵەبجەی شەهید وەک بازنەیەکی سەربەخۆ تەنیا (3) کورسی پەرلەمانی پێ بەخشرا ، ئەمەش بزوتنەوەی ئیسلامی بەوپەڕی ستەمی دەزانێت و پێی وایە هەڵەبجە و هەڵەبجەییەکان شایەنی ئەوەن زۆر لەو ژمارەیە زیاتر خاوەنی نوێنەری پەرلەمان بن .
بزوتنەووەی ئیسلامی پێی وایە ئەم دابەشکاریەی ئینتیخابیەی کۆمسیۆن بەجۆرێک داڕێژراوە کە زۆرێک بە مەهزەلەی سیاسی لێکی بدەنەوە ، لەبەرئەوەی پارێزگای هەڵەبجە لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی عێراقی ساڵی (2021) خاوەنی (3) کورسی بوو لە کۆی (47) کورسی چوار پارێزگاکەی کوردستان، بەڵام دەبینین پارێزگای هەڵەبجە لەکۆی (100)کورسی پەرلەمانی کوردستان دیسانەوە هەر (3) کورسی پەرلەمانی پێ بەخشراوە، لەکاتێکدا پێویست بوو دوو هێندە زیاتر کورسیان پێ ببەخشیایە.
بەداخەوە جگە لەبزوتنەوەی ئیسلامی سەرجەم لایەنە سیاسیەکان بێدەنگیان لەم ستەمە سیاسیە پۆشیوە، بۆیە بزوتنەوەی ئیسلامی هۆشداری دەدات کە هەڵەبجەییەکان ئەمە بە بچوک کردنەوە و بێ بایەخ کردنی قەوارەی پارێزگاکە لێکدەدەنەوە و ئەگەر گۆڕانکاری لە نەخشەی بازنەکان ڕوونەدات هەڵوێستی جدیمان دەبێت. وە داواش دەکەین لایەنە سیاسیەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی لەم دابەشکاریە سیاسیە خراپە بێدەنگ نەبن و هەڵوێستی خۆیان بخەنە ڕوو.
٢٠٢٤/٣/٧