ئەرشیفى بزووتنەوەبزووتنهوهی ئیسلامیعێراقكوردستان
١٣ / ٥ میدیای كوردی خستە قۆناغی پێگرتن و هەنگاونان

١٣ / ٥
میدیای كوردی خستە قۆناغی پێگرتن و هەنگاونان
لە یادڕۆژی هیجرەت و جیهاد و ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی ئیسلامیی و دەسپێكی ڕابوونێكی هۆشیایی لە هەرێمی كوردستان
وێڕای پیرۆزبایی لە تێكۆشەران و پێشمەرگە و بنەماڵەی شەهیدان و كادر و ئەندامانی بزووتنەوەی ئیسلامیی درود دەنێرین بۆ ئەو میدیاكار و ڕۆژنامەنووس و نوسەر و خاوەن هزر و قەڵەمانەی لە بەرەبەیانی ئەم مێژووەوە تا ئێستا كۆڵی قورسی ڕاگەیاندنی ئیسلامیی و كاروانی میدیا و ئەدەبیاتی ئەم. بزووتنەوە ئیسلامییەیان لە كۆڵناوە
لەگەڵ ئەم كاروانەی چەك و كاری سیاسەت و سەربازییە گیانفیدایەدا كاروانی میدیا و ڕاگەیاندن و رۆژنامەگەریی ئیسلامیی كوردیی و بزووتنەوەی ئیسلامیی وەك خۆی گەشەی كرد و بەرهەمێكی باشی پێشكەش بە كۆمەڵگەی كوردستان كرد
یەكەم دەركەوتنی ڕادیۆی دەنگی ئیسلام و تەلەفزیۆنی ئای ئێم كەی و دەیان گۆڤاری وەك جەماوەر و ڕۆژنامەی بزووتنەوەی ئیسلامیی و سەدان بڵاوكراوە و دامەزراوەی میدیایی بزووتنەوەی ئیسلامیی شاهێدیی ئەم حاڵەتە دەدەن كە بزووتنەوەی ئیسلامیی و ساتەوەختی ڕاگەیاندنی بزووتنەوەكە چ قۆناغێكی نوێی هێنایە دی بۆ میدیای كوردیی لە هەرێمی كوردستان
ڕەوایە شانازیی بكەین بەم مێژوو و دەستكەوتە میدیاییەی كە ئێستا لە قۆناغەكانی پێشكەوتن و سەرنجێكیشیی خۆیدایە
سەركەوێ كاروانی میدیای ئیسلامیی
گەشاوەبێ میدیای بزووتنەوەی ئیسلامیی
درود بۆ میدیاكارانی شەهید و ئەوانەی ژیانیان بۆ رۆژنامەگەریی ئەم ڕابوونە تەرخان كرد
ئێمەش لە بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە بەڵێن دەدەین
قەڵەمهەڵگرێكی خزمەتكار بین بۆ ێیسلام و بزووتنەوەی
ئیسلامیی
بۆردی ڕۆژنامەنووسانی بزووتنەوە
هەڵەبجە
٢٠٢٥/٥/١٣




