تەندروستی
زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ”ڤەیپ” ئەوانەی دەیکێشن ئەگەری گیانلەدەستدانیان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاترە

تادێت زیانەکانی جگەرەی ئەلیکترۆنی ”ڤەیپ” ئاشکرادەکرێن و لێکۆڵینەوەیەکی نوێ لە ئەمریکا دەریدەخات، ئەگەری گیانلەدەستدان بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکەن.
باسک نێت
لەمبارەیەوە کۆمەڵەی شێرپەنجەی ئەمریکی لێکۆڵینەوەیەكی لەسەر ملیۆنێک کەس کرادووە و دەرکەوتووە کە مانیتۆڵ کە بۆ تامی ڤەیپ بەکاردێت وادەکات نێوپۆشی قوڕگ بڕوشێنێت و وازهێنان لە ڤەیپکێشان قورستر بێت، چونکە تامێکی خۆشی پێدەبەخشێت.
هاوكات لەسەر ئاستی مەترسییە جیدییەکانی ماددەکە لەسەر جەستە، د. پریتی پاندی، نووسەری سەرەکیی لێکۆڵینەوەکە دەڵێت، دوو ئەوەندە ئەگەری مردنی لەنێو ڤەیپکێشەکان زیاترکردووە.
جێی باسە بەپێی لێکۆڵینەوەیەک کە لە 2023 لە ئەورووپا کرا، بەکارهێنەری ئەو ڤەیپانەی بۆ یەکجار بەکاردێن و ژمارەی دیاریکراوی کێشانیان هەیە لە نێو گەنجاندا بەتایبەت 15 بۆ 24 ساڵان زیادبوون و هۆکارەکانیش ئەمانەن؛
– بەکارهێنانی ئاسان
– زۆری ژمارەیان
– دەستکەوتن و شاردنەوە بە ئاسانی
– کەمیی نرخ
– رازاندنەوەیان



