تەندروستی
پێنج ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی قەبزی منداڵان لە ماڵەوە

پێنج ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی قەبزی منداڵان لە ماڵەوە
باسک نێت
قەبزی ونیشانەکانی لە منداڵاندا جیاوازە بە پێی تەمەن و جۆری خواردنی
جوڵەی ڕیخۆڵەو پێکهاتەی پیسایی بەشێوەیەکی ئاسایی لە منداڵی ساوادا نەرمە
رەقبوونی پیسایی لە منداڵی ساوادا ئاماژەییە بە قەبزی.
ئامۆژگاری دایک وباوکان دەکرێ بە پەیوەندی کردن بە پزیشکی منداڵان ئەگەرهاتوو منداڵەکە بۆ ماوەی یەک یان دوو ڕۆژ. سکی دەرنەچوو یاخود یەکێک لەو نیشانانەیی هەبوو:
١_خوێن لە پیسایی دا
٢_هەست کردن بە ناڕەحەتی و ژانەسک لە منداڵەکەدا.
پێنج ڕێگا بۆ چارەسەرکردنی قەبزی لەماڵەوە:
١_وەرزش
دایک وباوکان دەتوانن یارمەتی هێورکردنەوە وباشکردنی جوڵەیی ڕیخۆڵە بدەن لە ڕێگایی بەنەرمی جوڵاندنی قاچەکانی منداڵەکە لەشێوەی جوڵەی پایسکل سواری.
٢-گەرماوێکی گەرم
پێدانی گەرماوێکی گەرم بە منداڵەکە یارمەتی پشودانی ماسولکەکانی سک دەدات ویارمەتی دەرە لەکەمکردنەوەی نارەحەتیەکانی قەبزی.
٣_گۆرانکاری لەبەرنامەی خۆراکی
گۆرانکاری لەجۆری شیروبەرنامەی خۆراکی لەمنداڵاندا پێویستە بە ڕاویژکاری پزیشکی پسپۆڕبێت و ئەوخۆراکانە لەخۆی بگرێت کە دەوڵەمەندە بە ڕیشاڵ.
٤_پێدانی شلەمەنیەکان:
پزیشکی منداڵان هەندێک جار پێشنیاری زیادکردنی بڕێکی کەم لە ئاو یاخود شلەمەنیەکانی تری وەک شەربەتی میوە دەکات بۆ منداڵانی سەروو دوو تا چوار مانگی.
٥_مەساج
ئەنجامدانی مەساج بە پەنجەکانی دەست بەشێوەی بازنەیی لەسەر سکی منداڵەکە یارمەتی دەرە بۆ باشکردن وهێورکردنەوەیی نیشانەکانی قەبزیی