تەندروستی

ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە بەڵکو پەتای وەرزییە

بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە بەڵکو پەتای وەرزییە.

باسک نێت – سلێمانی

د.سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، ئەم پەتایەی ئێستا لەناو خەڵکدا بڵاوبووەتەوە، کۆرۆنا نییە بەڵکو پەتای وەرزییە، بەڵام ڤایرۆسەکەی بەشێکی زۆری کۆرۆنا و چەند ڤایرۆسێکی دیکەیە.

باسی لەوەشکردووە، ئەم پەتایە پێویستی بە رێگرییە لە بڵاوبوونەوەی و دەبێت لەگەڵ ھاتنی وەرزی گەرمادا فەرمانگە پەیوەندیدارەکان رێگریی لە بڵاوبوونەوەی بکەن.

ئەوەشی خستووەتە ڕوو، یەکێک لە ھۆکارەکانی ئەم پەتایە ئەوەیە ئاوی سلێمانی بەشێکی پیسە و یەکەکانی نیشتەجێبوونیش سەرچاوەی ئاوەکانیان پاک نییە و دەبێت ئەو کێشانە چارەسەر بکرێن.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close