ئابووریجیهانڕاپۆرتهەواڵ

وەزیری وزەی ئەمریکا:  رۆژانە نزیکەی 13 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕدەبێت

وەزیری وزەی ئەمریکا:
رۆژانە نزیکەی 13 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕدەبێت
باسک نێت
کریس رایت، وەزیری وزەی ئەمریکا، دەڵێت، رۆژانە نزیکەی 13 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووی هورمزەوە تێپەڕدەبێت.
رایت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تۆڕی “فۆکس نیوز” رایگەیاند، سوپای ئەمریکا هاوکارە لە ئاسانکاریكردن بۆ گواستنەوەی نەوت و غازو بەرهەمە نەوتییەکان و تەنانەت پەین (کیمیایی) لە ڕێگەی گەرووی هورمزەوە.

جەختیشكردووە، لە یەکێک لە رۆژەکانی هەفتەی رابردوودا زیاتر لە 20 ملیۆن بەرمیل نەوت لە گەرووەکە تێپەڕیوە، کە ئەمەش ئاستی پێش دروستبوونی ئاڵۆزییەکان تێدەپەڕێنێت، بەڵام لە ئێستادا تێکڕای رۆژانە نزیکەی 13 ملیۆن بەرمیلە.

وتەكانی وەزیری وزەی ئەمریكا لەكاتێكدایە، وەزیری دەرەوەی ئێران لە میانی پێشكەشكردنی پێشنیازە حەوت رۆژییەكەی تاران بۆ واشنتۆن، جارێكی تر كردنەوەی گەرووی هورمزی بەستەوە بە هەڵگرتنی سزا دەریاییەكانی سەر بەندەرەكانی ئێران، دوێنێش دۆناڵد ترەمپ لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنوسان پێشنیازەكەی تارانی بە فەرمی رەتكردەوە.

پێشتریش بەررسانی ئەمریكا بە ماڵپەڕی “ئاكسیۆس” یان راگەیاندبوو، ئێران چیتر ناتوانێت مەرج بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز دابنێت چونكە لە ژێر كۆنتڕۆڵی ئەواندانییەو لەلایەن سوپای ئەمریكاوە كۆنتڕۆڵكراوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close