
لەبارەی درێژکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم ڕوونکردنەوە دەدرێت
باسک نێت
عەلی نزار شەتری، بەڕێوەبەری کۆمپانیای بەبازاڕکردنی نەوتی عێراق (سۆمۆ)
لایەنە باڵاکانی حکومەتیان ئاگادارکردووەتەوە کە هەنگاوەکانیان بۆ درێژکردنەوەی گرێبەستی هەناردەکردنەوەی نەوتی هەرێمی کوردستان دەستپێبکەن.
“ئێستا بۆ ئەو مەبەستە چاوەڕێی وەڵامین لە ئەنجوومەنی وەزیرانەوە.”
25ی کانوونی یەکەمی 2025 هەر سێ لایەنی حکومەتی فیدراڵی، حکومەتی هەرێمی کوردستان و کۆمپانیاکانی نەوت بڕیاریان دا رێککەوتنەکەی نێوانیان تاوەکو کۆتایی مانگی سێی ئەم ساڵ درێژبکەنەوە.
“بەدڵنیاییەوە ڕێککەتنەکە درێژ دەکرێتەوە.”
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




