ئابووریعێراق

رێکاری نوێی بانکی ناوەندی بۆ پێدانی دۆلار بە هاوڵاتیان

پارێزگاری بانکى ناوەندیی عێراق رایگەیاند، رێکارێکى نوێ پەرەپێدەدەن بۆ ئەوەى دۆلار بگاتە دەستى گەشتیارى راستەقینە لە فڕۆکەخانەکان و “بەم نزیکانە”دەکەوێتە کار.

عەلى عەللاق، پارێزگاری بانکى ناوەندیی عێراق رایگەیاند: “بۆ گەرەنتیکردنى گەیشتنى دۆلار بەدەستى گەشتیارى راستەقینە، سەرقاڵى پەرەپێدانى رێکارێکن بۆ رادەستکردنى دۆلار بە گەشتیاران لە فڕۆکەخانەکانى عێراق، کە داواکاریی وەرگرتنى دۆلار لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنیەوە پێشکشکێش دەکەن و دۆلارە نەختینەکە لەنێو فڕۆکەخانەکان وەردەگرن.”

بەپێی بانکى ناوەندى، بۆ هەر گەشتیارێکى عێراقى بڕى سێ هەزار دۆلار بە نرخى فەرمیى پێدەدرێت کە 1305 دینارە بەرامبەر بە هەر دۆلارێک.

عەلى عەللاق وتیشى: “لەهەندێک لە فڕۆکەخانەکان ئەو رێکارە دەستەبەرکراوە، سیستم و کۆمپانیاکانى دراو و بانک هەن بۆ دابەشکردنى دۆلار و تۆمارکردنى داواکارى لە رێگەى سەکۆى ئەلیکترۆنیەوە و دەبێت و بەمنزیکانە ئەو رێکارە بکەوێتەکار”.

گرتنەبەرى ئەو رێوشوێنانە لەلایەن بانکى ناوەندییەوە بۆ فرۆشتنى دۆلار، بۆ رێگرییە لە بەقاچاغبردنى گەشتیاران و دەبێت بەڵگەنامەى پێویست بۆ سەلماندنى ئەو گەشتە پێشکێش بکەن کە مانگى یەکجار دەتوانن لەو رێکارە بۆ کڕینى دۆلار سوودمەندبن.

پارێزگارى بانکى ناوەندى راگەیاند، ئەوەى لەبارەى کەمبوونەوەى دەستەبەرکردنى دینارى نەختینەیی عێراق بڵاودەکرێتەوە، “راست نیە” و بەڵگەش ئەوەیە کە بانکى ناوەندى نەوەستاوە لە دابینکردنى داواکارى نەختینەیی دینار کە پەیوەندارە بە وەزارەتى دارایییەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close