🔸 هۆکاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت بۆ کەمبوونەوەی قەبارەی نەوتی کۆگاکراو لە ئەمریکا دەگەڕێتەوە.
🔹بەرەبەیانی ئەمڕۆ نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنتی دەریای باکوور 29 سەنت بەرزبووەوە و بە 77 دۆلار و 88 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
🔸هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی سووکی تەکساسی ئەمریکاش 29 سەنت بەرزبووەوە و بە 72 دۆلار و 53 سەنت مامەڵەی پێوەکرا.
🔹رۆژی سێشەممە نرخەکانی نەوت بەڕێژەی 2٪ بەرزبوونەوەیان بەخۆیەوە بینی، ئەوەش بەهۆی تووندبوونەوەی ئاڵۆزییەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و کەمبوونەوەی قەبارەی بەرهەمهێنانی نەوت لە لیبیا.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە