تەندروستیعێراقكوردستانهەواڵ

تەندروستی سلێمانی لەبارەی پەتای وەرزییەوە هۆشداری دەداتە هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند، پەتایەکی وەرزی بڵاوبووەتەوە و دیارترین نیشانەكانی بریتیە لە تا و ئازاری جەستە و ماسولكە و داوا لە هاوڵاتیانیش دەکات لەكاتی توشبوون بە پەتاکە پشوو بدەن و شلەمەنییەكان بخۆنەوە.

ئەمڕۆ هەینی، بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، پەتای ئەنفلۆنزای وەرزی نەخۆشیەكی درمی ڤایرۆسیە و دەبێتە هۆی هەوكردنی كۆئەندامی هەناسە و لەڕێگەی تێكەڵاویی و نزیكبونەوە و بەركەوتنی پرژی كۆكە و پژمەی كەسی توشبووەوە دەگوازرێتەوە.

باسی لەوەش کرد، هەبوونی تا و ئازاری جەستە و ماسولکە و کۆکە و پژمین و هەوکردنی قورگ و ئارەقکردنەوە و سەرئێشە و گێژبوون و هەستکردن بە ماندوێتی نیشانەکانی تووشبوون بەو پەتایەن.

ئەوەشی خستووەتە روو، پێویستە کەسانی تووشبوو ڤاکسینی دژە ئەنفلۆنزای وەرزی بە بەردەوامی بەکاربهێنن و بەردەوام دەستیان بە خاوێنی بهێڵنەوە و لە شوێنە قەرەباڵغەکان دووربکەونەوە بۆ رێگریکردن لە زیاتر بڵاوبوونەوەی پەتاکە.

جگە لەوانەش، پێویستە کەسی تووشبوو دوربكەوێتەوە لە دەست لێدانی راستەوخۆ لەچاو و دەم و لەکاتی پژمین و كۆكەدا کلێنکس بەکاربهێنێت و لەشوێنە قەرەباڵغەكان دوور بکەوێتەوە.

لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە

بابەتی دیكە

Close