
قاچاخی نه‌وت له‌ناو زه‌وی ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای نه‌جه‌فدا
باسک نێت
ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌ریی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكدا:
ئه‌مڕۆ دادوه‌ریی تایبه‌تمه‌ندی لێكۆڵینه‌وه پشكنینی مه‌یدانی كرد بۆ شوێنێك له پارێزگای نه‌جه‌ف؛ كه تێیدا زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته‌سه‌ر یه‌كێك له بۆرییه‌كانی نه‌وت.
روداوەکە لەسەر پارچە زەوییەکی روویداوه كه هی ئەندامێکی ئەنجومەنی پارێزگایه‌و هاوكات سەرۆکی لیژنەی وزەیه، لەگەڵ براکەیدا.
ئەم پشکنینە له‌چوارچێوه‌ی لێکۆڵینەوە بەردەوامەکان بوو سه‌باره‌ت به قاچاچخێتی نه‌وت.
دادوه‌ری تایبه‌تمه‌ند رایگه‌یاند، ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه به‌راییه‌كان ده‌ریخستووه پرۆسه‌ی به‌قاچاخبردنی نه‌وت له بۆری ناوبراوه‌وه هه‌یه.
له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌مایه دادگا بڕیاری راگرتنی بۆ 5 ئه‌فسه‌رو 3 كارمه‌ندنی پۆلیسی وزه ده‌ركردو، لێكۆڵینه‌وه‌كان به‌رده‌وامن.




