بزووتنهوهی ئیسلامیرابــهری گشتیهەواڵ
ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ناوەندی توێژینەوەی (ئۆرسام)ـی لە ئەنقەرە کرد

ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی سەردانی ناوەندی توێژینەوەی (ئۆرسام)ـی لە ئەنقەرە کرد
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٧/١١/٢٠٢٦، لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا بۆ ئەنقەرەی پایتەختی تورکیا، بەڕێز شێخ عیرفان عەلی عەبدولعەزیز، ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی، و شاندی یاوەی، سەردانی ناوەندی توێژینەوەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاستی (ORSAM) کرد و لەلایەن پڕۆفیسۆر دکتۆر فەیسەڵ کورت، بەڕێوەبەری ناوەندی زانستی و توێژەرانی پەیمانگاکەوە بە گەرمی پێشوازیی لێکرا.
لە دیدارێکی گرنگدا کە ماوەی دوو کاتژمێری خایاند، بە وردی تیشک خرایە سەر دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتە سیاسییەکانی ناوچەی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست بەگشتی، و دۆخی عێراق و هەرێمی کوردستان بەتایبەتی، و هەردوولا بیروڕایان لەبارەی ئاڵنگاری و پێشهاتەکانی ناوچەکە ئاڵوگۆڕ کرد.
لە کۆتایی دیدارەکەدا، ناوەندی توێژینەوەی (ئۆرسام) خۆشحاڵی و پێزانینی خۆیان بۆ ئەم سەردانەی بەڕێز ڕابەری گشتیی بزووتنەوەی ئیسلامی دەربڕی و بە گرنگییەوە لە دید و بۆچوونەکانیان ڕوانی.




