
“رێگه‌ناده‌ین ته‌نانه‌ت یه‌ك گه‌ردیله له مادده ئه‌تۆمییه پیتێنراوهكانمان ببرێته ده‌ره‌وه”
باسک نێت
موحسین ره‌زایی ئه‌مینداری ئه‌نجومه‌نی باڵای ئاسایشی نیشتمانی ئێران:
رێگه ناده‌ین ته‌نانه‌ت یه‌ك گه‌ردیله له مادده ئه‌تۆمییه پیتێنراوهكانمان ببرێته ده‌ره‌وه‌ی وڵات.
هه‌ر هێرشێكی نوێ بۆسه‌ر ئێران لێكه‌وتی ده‌بێت و به به‌ئامانجگرتنی بنكه دوره‌كانی ئه‌مریكا وه‌ڵام ده‌درێته‌وه.
له‌ئێستادا تاران و واشنتۆن هیچ دانوستانێكیان نییه.
پێویستمان به‌و مادده پیتێنراوانه هه‌یه بۆ دیزاینكردنی ئه‌و كه‌شتی و ژێرده‌ریاییانه‌ی كه به وزه‌ی ئه‌تۆمی كارده‌كه‌ن.
تاران به مۆسكۆی راگه‌یاندووه كه مادده ئه‌تۆمییه پیتێنراوه‌كانی هه‌ر له ئێران ده‌مێنێته‌وه‌و خۆمان به‌كاری ده‌هێنین.
لێدوان بنوسە لەڕیگای فەیسبووکەوە




